داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دوو ساڵه‌ بارزانی‌ به‌ نایاسایی‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه‌


په‌یام ـ 

دووساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی‌ ویلایه‌تی بارزانیی‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان جگه‌ له‌گۆڕان و كۆمه‌ڵ بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا تێپه‌ڕده‌بێت.

دووساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌19ی‌ ئابی‌ 2015 به‌هۆی‌ ته‌واو نه‌بوونی‌ ڕێژه‌ی‌ یاسایی دانیشتنی‌ په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی‌ كوردستان نیسابی یاسایی ته‌واونه‌كرد بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا پێشتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی‌ گۆڕان كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو پڕۆژه‌ یاسایه‌كی‌ هاوبه‌شیان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ داڕشتبوو، به‌ڵام دواتر جگه‌ له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ له‌پڕۆژه‌ یاساكه‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ تائێستا كێشه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌.

دواتریش كێشه‌كه‌ درێژه‌ی‌ كێشاو دوای‌ كه‌متر له‌دوو مانگ و بۆ په‌رده‌پۆشكردنی‌ به‌سه‌رچوونی‌ واده‌ی‌ یاسایی سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و ڕێگری‌ له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكه‌ی‌، په‌رله‌مانی‌ كوردستان په‌كخراو حكومه‌ت ئیفلیج كراو كێشه‌كانی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان قوڵتربوونه‌وه‌.


1701 جار خوێندراوەتەوە
19/08/2017

بابەتی زیاتر