داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

مۆناکۆ زۆرترین یاری لەسەریەکی لە خولی فەڕەنسیدا بردووەتەوە



په‌یام - AA

دوای ئەوەی یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لە میانی هەفتەی سێیەمی خولی ئەو وڵاتەدا لە یانەی مێتز بباتەوە، لەمێژووی خولی فەڕەنسیدا بە بردنەوەی ١٥ یاری لەسەریەک، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد.

مۆناکۆ کە وەرزی رابردوو بووە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی و کۆتایی بە هەژموونی پاریس سان جێرمان هێنا، لەرێگەی تاکە گۆڵێکی رادامێل فاڵکاوەوە توانی بەئەنجامی ١-٠ لە یانەی مێتز بباتەوە و ژمارەی سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی بۆ ١٥ بردنەوە بەرزبکاتەوە، بەو شێوەیەش ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد، کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا و بە تۆمارکردنی ١٤ بردنەوەی لەسەریەک بەناوی یانەی بۆردۆوە بوو.

مۆناکۆ لەمیانی رکابەرییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی فەڕەنسادا بە ئەنجامی ٣-٢ لە یانەی تۆڵۆز و لەمیانی هەفتەی دووەمدا لە یانەی دیجۆنی بە ئەنجامی ٤-١ بردبووەوە.

رادامێل فاڵکاوی کۆڵۆمبی دوای ئەوەی لە هەریەک لە یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی، بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی دوو وەرز یارییکرد و گەڕایەوە مۆناکۆ، لەمیانی سێ هەفتەی یەکەمی خولی فەڕەنسادا پێنج گۆڵی تۆمارکردووە.


473 جار خوێندراوەتەوە
19/08/2017

بابەتی زیاتر