داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

شاندی‌ ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانیی‌ شیعه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

شاندی‌ به‌غدای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانیی‌ شیعه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ شاندی‌ به‌غدای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانیی‌ شیعه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێم و كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها بۆچوونی‌ ڕوونی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نیشتمانیی‌ شیعه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان ئاراسته‌ی‌ شاندی‌ به‌غدای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ڕیفراندۆم ده‌كرێت.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی‌ ڕۆژانی‌ پێشوودا دا لایه‌نه‌ عێراقی‌ و باڵۆزی‌ وڵاتان جه‌ختیان له‌ دواخستنی‌ ڕیفراندۆم و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆ كردووه‌ته‌وه‌.
پێشبینی‌ ده‌كرێت سبه‌ینێش كۆتایی‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ شاندی‌ به‌غدای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ڕیفرانۆدم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بێت.


350 جار خوێندراوەتەوە
20/08/2017

بابەتی زیاتر