داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌للـه‌عفه‌ری‌ ڕاگه‌یاند


حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌للـه‌عفه‌ری‌ ڕاگه‌یاند و، له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێكیشدا هێزه‌ عێراقییه‌كان ناوچه‌یه‌كی‌ قه‌زاكه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراق، ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای‌ ته‌للـه‌عفه‌ری‌ له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ست ڕاگه‌یاند.
له‌ به‌یاننامه‌ی‌ عه‌بادیدا سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ هاتووه‌ "هێزه‌ عَراقییه‌كان له‌ به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌دان كه‌ پشت به‌ خوا به‌دی دێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "هه‌موو جیهان له‌ پشتی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌ بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌ داعش".
فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراق په‌یامێكیشی‌ ئاراسته‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش كردووه‌ كه‌ دوو بژارده‌یان له‌ به‌رده‌سته‌، ئه‌وانیش خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان یان مردنن.
شه‌وی ڕابردووش سوپای عێراق سه‌دان هه‌زار بڵاوكراوه‌ی به‌سه‌ر قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و ناحیه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا به‌ردایه‌وه‌، بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ هاووڵاتیانی‌ ناوچه‌كه‌ و خۆپاراستنیان له‌ شه‌ڕی‌ داعش.
هه‌ر پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسینه‌كه‌ش، فه‌رمانده‌یی‌ پۆلیسر فیدراڵیی‌ عێراق كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ عبره‌ی‌ بچووكی‌ له‌ قه‌زای‌ ته‌للـه‌عفه‌ر ڕاگه‌یاند.

317 جار خوێندراوەتەوە
20/08/2017

بابەتی زیاتر