داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی‌ دیكه‌ی‌ داعشیان له‌ گوندی‌ زه‌رگه‌ تێكشكاند

هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ هێرشێكی‌ دیكه‌ی‌ داعشیان له‌ گوندی‌ زه‌رگه‌ی‌ سه‌ر به‌ خورماتوو تێكشكاند.

په‌یامنێری‌ په‌یام له‌ ناوچه‌كه‌ ڕایگه‌یاند "شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ گوندی‌ زه‌رگه‌ی‌ سه‌ر به‌ خورماتوو چه‌كدارانی‌ داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووره‌".
په‌یامنێری‌ په‌یام وتیشی‌ "داعش له‌ سه‌ره‌تادا موه‌لیده‌ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ڕووناكیی‌ كردووه‌ته‌ ئامانج تا به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ تاریكیی‌ ناوچه‌كه‌ دزه‌ بكاته‌ ناو سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌".

له‌ به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامی‌ تووندی‌ هێرشه‌كانی‌ داعشیان داوه‌ته‌وه‌ و پاش چه‌ند كاتژمێرێك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ هێرشه‌كه‌ی‌ داعش تێكشكێندراوه‌".
به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ سووكی‌ بریندار بوون، به‌ڵام زیانه‌كانی‌ چه‌كدارانی‌ داعش نه‌زانراون.
ماوه‌یه‌كه‌ چه‌كدارانی‌ داعش به‌ به‌رده‌وامی‌ هێرش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری‌ خورماتوو ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ تێكشكێندراوه‌.

665 جار خوێندراوەتەوە
20/08/2017

بابەتی زیاتر