داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. 201 كه‌س به‌ تۆمه‌تی‌ هاوكاریكردنی‌ داعش ده‌ستگیركران

به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركووك رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا 201 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان تۆمه‌تبار بون به‌ هاوكاری له‌ گه‌ڵ داعش و كوشتنی هاولاَتیانی مه‌ده‌نی.
هاوكات به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ كه‌ركوك، وتی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركووك له‌ناو شاره‌كه‌ هه‌ستاون به‌ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار كه‌ كاریان هه‌ڕه‌شه‌كردن و دزیكردن بووه‌ له‌ مالاَن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س كه‌ هاوكاری رێكخراوی داعش بوون و وه‌كو شانه‌ی نوستو كاریان له‌ گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌ كردوه‌.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك وتیشی چه‌ند كه‌سیكیان ده‌ستگیركردوه‌ كاریان بازرگانیكردن بووه‌ به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و دواتر كوشتنی ئه‌ندامانی‌ ئه‌و باندانه‌ی‌ ئیشیان پێیان نه‌ماوه‌.

557 جار خوێندراوەتەوە
20/08/2017

بابەتی زیاتر