داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سلێمانی‌.. سبه‌ی له‌ گردی‌ زه‌رگه‌ته‌ گۆران‌و پارتی‌ كۆده‌بنه‌وه‌

سبه‌ی له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ له‌ شاری سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجامده‌درێت، به‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ردوولا ئاماده‌كاری پێویستیان كردووه‌.

وه‌فده‌كه‌ی پارتی پێكدێت له‌ فازیل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ئازاد به‌رواری و مه‌حمود محه‌مه‌د و جه‌عفه‌ر ئیمینكی و عیزه‌دین به‌رواری و رێبورا یه‌ڵدا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كردوه‌ وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان و خانه‌ی راپه‌راندنیش تایبه‌ت به‌و پرسه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكارییدیكه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

به‌پێی زانیاریه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان وه‌فدی نێوان پارتی‌ و گۆڕان قسه‌ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی‌ ریفراندۆم  وكاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و  قه‌یرانی‌ دارایی و یاسای سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ ده‌كه‌ن.

پێشتر له‌سه‌ر زاری چه‌ندین به‌رپرسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له‌وه‌كراوه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا ده‌كات په‌رله‌مان له‌ كوێ په‌كخراوه‌ له‌وێوه‌ ده‌ستبه‌كاربێته‌وه‌، و دوای چوونه‌وه‌ سه‌ركاری وه‌زیره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش وه‌زیری دارایی كار له‌سه‌ر لابردنی سیستمی پاشكه‌وتی مووچه‌ بكات.

هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێكی فه‌رمی ده‌رنه‌چووه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌لاَم پێشبینی‌ ئه‌وه‌ده‌كرێت دوای كۆبونه‌وه‌ی‌ پارتی‌ و گۆڕان قسه‌له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان پارتی‌ و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بكرێت.

313 جار خوێندراوەتەوە
20/08/2017

بابەتی زیاتر