داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌ سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته‌ به‌غدا



وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌ سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته‌ به‌غدا و، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش بكات.

جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ به‌ یاوه‌ریی‌ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی‌ داعش، گه‌یشته‌ به‌غدا.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌م سه‌ردانه‌یدا جه‌یمس ماتیس له‌گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی عێراق، ئه‌و پرسانه‌ تاوتوێ‌ده‌كات كه‌ جێگه‌ی گرنگی‌ و بایه‌خی هه‌ردوو وڵاتن، له‌ سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه‌ شه‌ڕی‌ دژ به‌ داعش.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ر ئه‌مڕۆیش وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی‌ كۆببێته‌وه‌.
ماتیس به‌ینێ‌ ده‌چێته‌ توركیا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌، ڕۆژی‌ دواتریش سه‌ردانی‌ ئۆكرانیا ده‌كات.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی جه‌یمس ماتیس بۆ به‌غدا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی‌ ئۆپه‌راسینی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌للـه‌عفه‌ر كه‌ سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند.


317 جار خوێندراوەتەوە
22/08/2017

بابەتی زیاتر