داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

دوواین پێشهات لەسەر ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی تەلەعفەر


هێزه‌كانی عێراق سه‌رباز و چه‌ك‌و چۆڵ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ شارۆچكه‌ی‌ ته‌لله‌عفه‌ری‌ خۆرئاوای‌ موسڵ زیاتر ده‌كه‌ن.

له‌ دوێنێوه‌ جوڵه‌ی‌ هێزه‌كانی عێراق‌و حه‌شدی شه‌عبی له‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی‌ ته‌لله‌عفه‌ر ده‌ستی پێكرد‌ووه‌و چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ی‌ سه‌ربازیشیان له‌ موسڵه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌.

له‌ دووه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی‌ سه‌ربازیی گرتنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی‌ ته‌لله‌عفه‌ری‌ خۆرئاوای‌ موسڵدا هێزه‌كانی عێراق زیاتر له‌ ده‌وروبه‌ری‌ گونده‌كانی باشوور ‌و باشووری خۆرئاوای فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ته‌لله‌عفه‌ر جێگیر بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ چڕی به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ هێرشێكیان ئه‌نجام نه‌داوه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تۆپخانه‌كانی ئه‌مریكا شارۆچكه‌ی‌ ته‌لله‌عفه‌ریان بۆردومان كردووه‌.

192 جار خوێندراوەتەوە
22/08/2017

بابەتی زیاتر