داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

سیسته‌مێكی‌ كامێرای‌ چاودێری‌ له‌ دۆڵی‌ له‌قله‌قه‌كان جێگیر ده‌كرێت


په‌یام ـ هه‌مه‌ڕنگ

سیستمی كامێرا بۆ دۆڵی‌ له‌قله‌قه‌كان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شارۆچكه‌ی به‌یشه‌هیری‌ توركیاوه‌ داده‌نرێت، تا خه‌ڵكی‌ بتوانن راسته‌وخۆ له‌ رێگه‌ی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ ته‌ماشای بێچووی له‌قله‌قه‌كان بكه‌ن.

له‌ ناوچه‌ی‌ یه‌شیلداغی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی به‌یشه‌هیری‌ توركیا، شوێنێك هه‌یه‌ كه‌ به‌ دۆڵی‌ له‌قله‌قه‌كان ناسراوه‌.
له‌و ناوچه‌یه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌قله‌ق هه‌ن كه‌ ساڵانێكی‌ درێژه‌ له‌وێ‌ ده‌ژین و بوونه‌ته‌ جێگای‌ سه‌رنجی‌ خه‌ڵك و گه‌شتیاران.
بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ بتوانن له‌ هه‌ر شوێنێكی‌ جیهانه‌وه‌ وێنه‌ی‌ ئه‌و له‌قله‌قانه‌ و بێچووه‌كانیان ببینن، سیسته‌مێكی‌ كامێرای‌ چاودێری‌ له‌ دۆڵی‌ له‌قله‌قه‌كان جێگیر ده‌كرێت، كه‌ له‌ ده‌یان كامێرا پێكهاتووه‌ و له‌ نزیكی‌ هێلانه‌ی‌ له‌قله‌قه‌كان جێگیر كراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "به‌ مه‌به‌ستی ناساندنی دۆڵی له‌قله‌قه‌كان به‌ جیهان، كۆمه‌ڵێك كاریان كردووه‌".
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه‌ وتیشی‌ "یه‌كێك له‌ كاره‌كانیان جێگیركردنی‌ سیستمی كامێرایه‌ كه‌ له‌ مانگی ئه‌یلوولی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت".
وتیشی‌ "له‌دوای‌ جێگیركردنی‌ سیسته‌مه‌كه‌ راسته‌وخۆ هه‌موو كه‌س ده‌توانێت له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی شاره‌وانیی به‌یشه‌هیره‌وه‌ ته‌ماشای‌ بێچووی‌ له‌قله‌قه‌كان بكات".

1363 جار خوێندراوەتەوە
22/08/2017

بابەتی زیاتر