داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته‌ عێراق قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌سانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌ر




نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له‌ حكوومه‌تی عێراق كرد خاوه‌ندارێتیی له‌ هه‌زاران ژن و منداڵ بكات كه‌ به‌ره‌وڕووی ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی جنسی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه‌. 

له‌ راپۆرتێكی كۆمسیۆنی‌ باڵای مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا هاتووه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ژنان و منداڵانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ به‌ده‌ست رێكخراوی داعشه‌وه‌ بوون و له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ ئێزدییه‌كان و كه‌مایه‌تییه‌كانی دیكه‌ به‌ره‌وڕووی پێشێلكردنی مافه‌كانیان له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌وه‌ بوونه‌ته‌وه‌ و تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر پێویستیی رێگه‌ خۆشكردن بۆ قوربانییه‌كان تاوه‌كو رێگه‌ی دادگا بگرنه‌ به‌ر و قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌.

كۆمسیۆنی‌ باڵای مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی حكوومه‌تی عێراق تاوه‌كو له‌چوارچێوه‌ی یاسا نێوخۆییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا لێپرسراوێتیی بگرێته‌ ئه‌ستۆ. 

زه‌ید ره‌عد حسێن كۆمیسیای باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به‌ راپۆرته‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی قوربانییان بتوانن دووباره‌ ژیانی خۆیان و داهاتووی منداڵه‌كانیان بنیات بنێنه‌وه‌، پێویسته‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌.

321 جار خوێندراوەتەوە
22/08/2017

بابەتی زیاتر