Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆنی چووە مێژووەوە



په‌یام - AA

واین رۆنی کە یەکێکە لە ئەستێرەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا، لەمیانەی یارییکردنی لە پرێمیەر لیگدا، بە تۆمارکردنی ٢٠٠ گۆڵ، سەرکەوتنێکی گرنگی بۆ خۆی تۆمارکرد.

رۆنی دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٣ ساڵ لە یانەی مانچستەر یونایتد یاریی کرد، گەڕایەوە یانەکەی سەرەتای کە یانەی ئیڤەرتۆنە، بۆ دووەمین جار لە مێژووی یارییکردنیدا چووە قۆناغێکی نوێوە، ئەوەش بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە یاریی یانەکەیدا بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی.

بەو شێوەیەش رۆنی لەدوای ئالان شیرەری ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا، دووەم یاریزانە کە دەگاتە ئاستی تۆمارکردنی ٢٠٠ گۆڵ. ئالان شیرەر لەنێوان ساڵانی ١٩٨٨-٢٠٠٦دا لەگەڵ سێ یانەی ئینگلتەرادا لە ٤٤١ یاریدا ٢٦٠ گۆڵی تۆمارکردووە.

رۆنی تەمەنی ٣١ ساڵە و گۆڵەکانی ژمارە ٥٠، ١٥٠ و ٢٠٠ لە پرێمیەرلیگدا لە یارییەکانی یانەکانی بەرامبەر مانچستەر سیتی تۆمارکردووە. گۆڵی ژمارە ٥٠ی لە ساڵی ٢٠٠٦دا، گۆڵی ژمارە ١٥٠ی لە ساڵی ٢٠١٢دا و گۆڵی ژمارە ٢٠٠ی دوێنێ لەیاریی نێوان یانەی ئیڤەرتۆن بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی تۆمارکرد.


632 جار خوێندراوەتەوە
22/08/2017

بابەتی زیاتر