داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

گه‌رمیان.. له‌ حه‌وت مانگدا 8 هاوڵاتی‌ له‌كاتی‌ مه‌له‌كردن له‌ ڕووباری سیروان خنكاون



په‌یام ـ گه‌رمیان



به‌هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رما له‌ سنووری‌ گه‌رمیان و نه‌بوونی‌ مه‌له‌وانگه‌ی‌ پێویست له‌ شاری كه‌لار، هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی‌ مه‌له‌كردن ڕوو له‌ ڕووباری‌ سیروان ده‌كه‌ن، به‌پێی‌ ئامارێكی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ گه‌رمیانیش ته‌نها له‌ ماوه‌ی‌ حه‌وت مانگی‌ رابردوودی‌ ئه‌مساڵدا هه‌شت هاولاَتی‌ له‌ رووباری سیروان و له‌كاتی‌ مه‌له‌كردندا خنكاون.

نیعمه‌ت عه‌لی‌، وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ گه‌رمیان به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند: چه‌ندینجار هاوڵاتییانیان له‌ مه‌ترسی‌ رووباری‌ سیروان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ و پێیان راگه‌یاندوون ئه‌و رووباره‌ به‌ كه‌ڵكی‌ مه‌له‌كردن نایه‌ت چونكه‌ ئاوه‌كه‌ی‌ زۆر سارده‌و شوێنی‌ شیاوی‌ تێیدا نییه‌ تاوه‌كو هاوڵاتی‌ بتوانێت مه‌له‌ی‌ تێدا بكات.

هاوڵاتییانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رماو نه‌بوونی‌ مه‌له‌وانگه‌ی‌ پێویست و كه‌میی‌ كاره‌بای‌ نیشتیمانییه‌وه‌ ناچارن له‌ رووباری‌ سیروان مه‌له‌ بكه‌ن ئه‌گه‌رچی‌ دڵنیاشن له‌وه‌ی‌ مه‌له‌كردنه‌كه‌یان كارێكی‌ مه‌ترسیداره‌.


760 جار خوێندراوەتەوە
22/08/2017

بابەتی زیاتر