داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا

به‌مه‌به‌ستی‌ تاووتوێی‌ چه‌ند پرسێك، له‌وانه‌ش ڕیفراندۆمی هه‌رێم، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا، بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌ردانی‌ هه‌ولێر بكات.
مه‌ولود چاویش ئۆغڵۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غداد و هه‌ولێر بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌دكتۆر فوئاد مه‌عسود سه‌رۆككۆماری‌ عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقیه‌كه‌ی‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌، هاوكات چاوی‌  به‌ په‌رله‌مانتارانی‌ توركمان ده‌كه‌وێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان "بڕیاره‌ مه‌لود چاوش ئۆغڵۆ سه‌ردانی‌ هه‌ولێر بكات له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ كۆبێته‌وه‌".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكات " ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ به‌غدا، زیاتر جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر پرسی رایفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوێستی توركیا له‌سه‌ر رێفراندۆم، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق بابه‌تی جه‌نگی دژ به‌ داعش له‌ ته‌له‌عفه‌ر و ئاینده‌ی‌ موسڵ تاوتوێ‌ده‌كات".

238 جار خوێندراوەتەوە
23/08/2017

بابەتی زیاتر