داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دواین پێشهات لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی ته‌له‌عفه‌ر


له‌ میانی پێشڕه‌وییه‌كانیان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ته‌له‌عفه‌ر، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، 30 هێرشی ئاسمانیان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ 29یان له‌ ته‌له‌عفه‌ر بووه‌. 
له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی  سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق  ڕایگه‌یاند "له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌دا، 37 چه‌كداری داعش كوژران، هه‌روه‌ها سێ پێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌ خاپووركران و چوار جبه‌خانه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و دوو ماتۆڕسكیلی بۆمبڕێژكراو ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌ و هاوكات پێنج تیمی هاونیش تێكشكێنران".
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ روو له‌ ئاكامی هێرشێكی دیكه‌ی ئاسمانی له‌ قه‌زای راوه‌ رۆژئاوای ئه‌نبار ئۆتۆمبێلێك تێكشكێنرا و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانیشی كوژران. 
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ته‌له‌عفه‌ر رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ به‌شداری هێزه‌كانی سوپا، دژه‌ تیرۆر، پۆلیسی فیدراڵ و حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بۆ سێیه‌م رۆژه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌. 
به‌ گوته‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی، له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، پشتیوانی ئاسمانی له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش دابینكراوه‌. 

427 جار خوێندراوەتەوە
23/08/2017

بابەتی زیاتر