داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم شاندێك بۆ سه‌ردانی وڵاتان پێكده‌هێنێت


په‌یام ـ هه‌ولێر

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ڕیفراندۆم كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجام دا و، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌.
به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردانی‌ وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا بۆ هه‌رێم و، هه‌ڵوێسته‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ له‌مه‌ڕ ڕیفراندۆم و، ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆكانی به‌غدای‌ تاوتوێ‌ كراوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه‌ گفتوگۆ و دانوساندن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی ڕیفراندۆم و ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وام بێت و، شاندی دانوساندنكاری‌ ڕیفراندۆم بۆ وڵاتانی دراوسێ و جیهان پێكبهێنرێت.
هه‌روه‌ها كۆمیته‌یه‌ك بۆ ڕێوشوێنه‌ پڕاكتییه‌كانی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم و خێراتركردنه‌ پێكده‌هێنرێت.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ چاكسازی و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ باشتركردنی مووچه‌ و باری گوزه‌رانی هاووڵاتیان كراوه‌.
جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ ڕیفراندۆم هیچ كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش نابێت. هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیانی‌ دووپاتكردووه‌ته‌وه‌.


347 جار خوێندراوەتەوە
23/08/2017

بابەتی زیاتر