داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌ردۆگان و ماتیس ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانن


په‌یام ـ 

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جه‌یمس ماتیس كه‌ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌ توركیایه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه‌ و هه‌ردوولا ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم به‌هه‌ڵه‌ ده‌زانن.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وه‌رگیراون"كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌ بێشته‌په‌ به‌ڕێوه‌چوو تیایدا باس له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ و داعش كراوه‌ و هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و سووریاش كراوه‌ته‌وه‌، ته‌وه‌ره‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش باسكردندبووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان".

ئه‌ردۆغان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ماتیس، نیگه‌رانی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌و پاڵپشتییه‌ سه‌ربازییه‌ی كه‌ ئه‌مریكا پێشكه‌شی په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ی ده‌كات له‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ردوولا باسیان له‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمی‌  هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و، ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمیان له‌ لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانی به‌ هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌ له‌قه‌ڵه‌م داوه‌. 


388 جار خوێندراوەتەوە
23/08/2017

بابەتی زیاتر