داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 10:00 + 12:00 + 14:00 + 17:00 + 18:00 + 19:00 + 20:00 + 22:00 + 23:00 + 23:45
هەواڵی وەرزشی 10:30 + 13:00 شيكارى وەرزشی + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 3:17
نیوه‌ڕۆ 12:17
عه‌سر 4:05
ئێواره‌ 7:29
خه‌وتنان 8:44

رۆنی وازی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هێنا



په‌یام - AA

یاریزانی بەریتانی یانەی ئیڤەرتۆن، واین رۆنی کۆتایی بە یارییکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هێنا.

رۆنی کە تەمەنی ٣١ ساڵە، ئاماژەی بەوەکردووە ئەو زۆر خۆشحاڵە کە راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، گارێت ساوسگەیت دەیەوێت لەگەڵیاندا لە هەڵبژاردەکەدا بەشداربێت، بەڵام دوای قۆناغێکی درێژ کە تیایدا ماندوو بووە، بڕیاری وازهێنانی لە ریزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرادا داوە.

رۆنی لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە شانسی ئەوەی هەبووە کە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەبەر بکات و بە تۆمارکردنی ٥٣ گۆڵیش بۆ هەڵبژاردەکە، ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵی لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیەدا، شکاند کە بە ناوی بۆبی چارڵتنەوە بوو بە ٤٩ گۆڵ.

ئەمە جگە لەوەی رۆنی ناوی وەک لاوترین یاریزان کە گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تۆمارکردبێت ناوی چووەتە مێژووەوە دوای ئەوەی بە تەمەنی ١٧ ساڵی لە پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی ئەورووپادا لە ساڵی ٢٠٠٤دا گۆڵێکی لەبەرامبەر هەڵبژاردەی مەقەدۆنیادا تۆمار کرد.

362 جار خوێندراوەتەوە
23/08/2017

بابەتی زیاتر