داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دیالە.. فەرماندەیەكی حەشدی هۆزەكان كوژرا


لە ئاكامی هێرشێكی چەكداری لە سنووری پارێزگای دیالە، فەرماندەیەكی حەشدی هۆزەكان كوژرا.

ئەفسەری پۆلیس، نەقیب حەبیب شممەری رایگەیاند كە لە ئاكامی هێرشێكی چەكداری لە سنووری پارێزگای دیالە، فەرماندەیەكی حەشدی هۆزەكان كوژرا.

حەبیب شممەری بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتی: "ژماریەك ئۆتۆمبێل لە میانی گواستنەوەی تەرمی كەسێكی مەدەنی بۆ گۆڕستان بە مەبەستی بە خاكسپاردنی لە گوندی بازول سەربە ناحیەی بەنی سەعد باشووری رۆژئاوای پارێزگای دیالە لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە، دەستڕێژی گوللـەیان لێكرا".

ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە بە هۆی هێرشەكەوە، فەرماندەیەكی حەشدی هۆزەكان كوژرا و ژمارەیەك كەسی دیكەش برینداربوون.

ناوبراو باسی لەوەش كرد كە دوای ئەنجامدانی هێرشەكە، چەكدارەكان بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتن.

تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە رانەگەیاندووە.

529 جار خوێندراوەتەوە
24/08/2017

بابەتی زیاتر