داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

تائێستا ملیۆنێك و چوارسه‌د هه‌زار حاجی‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ سعودیه‌


په‌یام ـ 

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سعودیه‌ ئاشكرایانكرد تادوێنێ‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و حاجیانه‌ی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهانه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌" ملیۆنێك و چوارسه‌د هه‌زار كه‌س بووه‌و زۆربه‌شیان له‌ڕێگه‌ی‌ ئاسمانه‌وه‌ گه‌شتیان كردووه‌.

له‌نێوان ئه‌و حاجیانه‌ی‌ ئه‌مساڵ سه‌ردانی‌ سعودیه‌یان كردووه‌ 400 هاوڵاتی‌ قه‌ته‌ری‌ هه‌ن كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ڕێگه‌ی‌ ڕێڕه‌وی‌ سه‌لواوه‌ چوونه‌ته‌ ناو خاكی‌ سعودیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای‌ تێكچوونی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات.

هاوكات حاجیانی‌ ئێرانی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو به‌هۆی‌ ناكۆكیه‌ سیاسه‌كانی‌ نێوان تاران و ڕیازه‌وه‌ نه‌یانتوانی‌ به‌شداریی‌ بكه‌ن، ئه‌مساڵ ئاماده‌ی‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی‌ حه‌ج ده‌بن.

به‌رپرسانی‌ سعودیه‌ پێشبینی‌ ده‌كه‌ن زیاتر له‌ دوو ملیۆن مسوڵمان به‌شداریی‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی‌ ئه‌مساڵی‌ حه‌ج بكه‌ن، له‌ كاتێكدا ساڵی‌ ڕابردوو ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د هه‌زار كه‌س به‌شداریانكردبوو.

806 جار خوێندراوەتەوە
25/08/2017

بابەتی زیاتر