داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به‌ قیست و به‌ سود ئۆتۆمبێل به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌دات



په‌یام ـ 

عێراق به‌شێوه‌ی قیست‌و به‌ وه‌رگرتنی بڕێك سوود، ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران‌و خانه‌نشینانیدا دابه‌ش ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای گشتی بازرگانیی ئۆتۆمبێلی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی بارزگانیی عێراق ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌تای‌ ساڵی داهاتوو 3600 ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌ی قیست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی حكومیی‌و خانه‌نشیناندا دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ میانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی بازرگانیی ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی له‌وباره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌‌و ڕایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ سوودمه‌ند ده‌بن پێشه‌كی له‌سه‌دا 25ی نرخی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ‌و له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌شدا له‌سه‌دا 25ی دیكه‌ی نرخه‌كه‌ ده‌ده‌ن، ئه‌و له‌سه‌دا 50یه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ فه‌رمانبه‌ر به‌ 24 قیست ‌و به‌ سوودی له‌سه‌دا 1.25 ده‌یداته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی بارزگانیی، ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ جۆری (شیری)ی چینیی ئۆتۆماتێك‌و عادییه‌‌و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 8 بۆ 12 ملیۆن دیناره‌‌و ئه‌و قیسته‌ی‌ فه‌رمانبه‌ر ده‌یدات مانگانه‌ له‌ نێوان 160 بۆ 270 هه‌زار دیناره‌.


239 جار خوێندراوەتەوە
25/08/2017

بابەتی زیاتر