داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

جێگری سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌: سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ كه‌ركوك له‌ ئارادایه‌



په‌یام ـ 
(ئۆزتورك یه‌ڵماز) جێگری سه‌رۆكی گشتی پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا ناسراو به‌ (جه‌هه‌په‌) جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان واز له‌ ئه‌نجامدانی راپرسی بهێنێت.
جێگری‌ سه‌رۆكی پارتی جه‌هه‌په‌ی توركیا دژایه‌تی پارته‌كه‌یشی‌ بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسیی‌و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند‌و پێیوابوو "ڕێگه‌ بۆ بارگرژیی ناوچه‌كه‌ خۆش ده‌كات".

(ئۆزتورك یه‌ڵماز) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌ په‌رله‌مانی توركیا له‌ ئه‌نكه‌ره‌، وتیشی: دوای جه‌ژنی قوربان قۆناغێكی سیاسی هه‌ستیار ده‌بێت له‌ عێراق.
یه‌ڵماز وتیشی: دوای ئۆپه‌راسیۆنی ته‌له‌عفه‌ر، حه‌شدی شه‌عبی‌و سوپای عێراق ده‌چنه‌ نێو شاری‌ كه‌ركووكه‌وه‌‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ جه‌نگێكی نێوخۆیی له‌و شاره‌ ڕووبدات.
یه‌ڵماز له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا زانیاری ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه‌ 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی قاچاغ له‌نێ,خۆدا به‌كارده‌هێنێت، یاخود به‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی ده‌یفرۆشێت.


962 جار خوێندراوەتەوە
25/08/2017

بابەتی زیاتر