Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌ عێراقیه‌كان به‌ته‌واوی‌ چه‌كدارانی‌ داعشیان له‌ناوه‌ڕاستی‌ ته‌له‌عفه‌ر گه‌مارۆداوه‌


په‌یام ـ 

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ عێراقی‌ بڵاویانكرده‌وه‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان به‌ته‌واوی‌ چه‌كدارانی‌ داعشیان له‌ناوه‌ڕاستی‌ ته‌له‌عفه‌ر گه‌مارۆداوه‌، وته‌بێژی‌ هێزی‌ دژه‌تیرۆری‌ عێراقیش ڕایگه‌یاند هێزه‌كانیان گه‌ڕه‌كی‌ ته‌ڵیعه‌یان به‌ته‌واوی‌ كۆنتڕۆڵكردووه‌و له‌ناوچه‌ی‌ قه‌ڵای‌ كۆنیش داعشیان گه‌مارۆداوه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا ئه‌و ناوچه‌یه‌ دوا ناوچه‌ی‌ باشوری‌ خۆرئاوای‌ ته‌له‌عفه‌ره‌ كه‌ له‌ژێرده‌ستی‌ داعشدا مابێت.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی‌ موعه‌للیمین و نوریان له‌خۆرهه‌ڵات و گه‌ڕه‌كی‌ وه‌حده‌یان له‌خۆرئاوای‌ شاره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌، جگه‌ له‌ ڕزگاركردنی‌ چه‌ندین ناوچه‌ی‌ ستراتیژی دیكه‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌و شاره‌.

ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بۆ ڕۆژی شه‌شه‌م له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وامه‌و، تێیدا سوپاو پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ و هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی‌ عێراق و هێزی‌ دژه‌ تیرۆر به‌شداری‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان كردووه‌.


744 جار خوێندراوەتەوە
25/08/2017

بابەتی زیاتر