داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

چه‌ند چه‌كدارێكی شیعه‌ رێگایان نه‌دا دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ به‌رێوه‌بچێت


ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی ڕێگه‌یان له‌ به‌ستنی‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله‌ گرت.
ملازم (غه‌سان عوبێدی) ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ و رێگه‌یان نه‌دا دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیار بوو له‌و دانیشتنه‌دا موسه‌ننا ته‌میمی پارێزگای‌ دیاله‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی لاببرایه‌، به‌ڵام ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌مه‌زهه‌ب كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 40 چه‌كدار ده‌بوو، ڕێگه‌یان له‌ ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه‌ گرت. 
موسه‌ننا ته‌میمی پارێزگاری دیاله‌ سه‌ر به‌ كوتله‌ی‌ به‌دری هادی عامری، شیعه‌مه‌زهه‌به‌، له‌ كاتێكدایه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانی دیاله‌ سوننه‌ مه‌زهه‌بن.
پێشتر پارێزگاری‌ دیاله‌ سێ جار ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ئاماده‌ی دانیشتنی لێپرسینه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا بێت، ئه‌مه‌ش له‌ ڕووی ده‌ستوورییه‌وه‌ ڕێگه‌ بۆ له‌كارلادانی خۆش ده‌كات.

179 جار خوێندراوەتەوە
28/08/2017

بابەتی زیاتر