داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌لیم جبووريی: كه‌ركووك له‌ ڕووی ئاسایش و كارگێڕییه‌وه‌ سه‌ر به‌ ناوه‌نده‌



سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ركووك له‌ رووی ئاسایش و كارگێڕییه‌وه‌ سه‌ر به‌ حكوومه‌تی ناوه‌نده‌. 
سه‌لیم جبوری له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا، له‌باره‌ی داعش و ئاسایشی شاری كه‌ركوكه‌وه‌ قسه‌ی‌ كرد و وتی داعش له‌ عێراق پشتی شكێنراوه‌، و هێزی خۆی له‌ده‌ستداوه‌ و پێشڕه‌وییه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یه‌.
ناوبراو ره‌خنه‌ی گرت له‌ رێگرییه‌كان له‌ خه‌ڵكی سوننه‌ مه‌زهه‌ب كه‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان وێڕای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان له‌ داعش پاككراوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌و رێگرییانه‌ یاسایی نین و كارێكی نا ئه‌خلاقین و له‌گه‌ڵ ژیریدا ناگونجێن.
له‌باره‌ی پێگه‌ی كه‌ركووكه‌وه‌ سه‌لیم جبووری وتی "كه‌ركووك له‌ ڕووی ئاسایش و كارگێڕییه‌وه‌ سه‌ربه‌ حكوومه‌تی ناوه‌نده‌".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراقه‌وه‌ وتی "دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته‌هۆی مشتومڕی یاسایی، به‌لاَم له‌ پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوودا، پێویسته‌ كه‌شێكی گونجاوی بۆ بڕه‌خسێنرێت".

507 جار خوێندراوەتەوە
28/08/2017

بابەتی زیاتر