داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

په‌رستارێكی ئه‌ڵمانی له‌ رێگه‌ی‌ ده‌رزییه‌وه‌ ده‌یان نه‌خۆشی كوشتوه‌


په‌رستارێكی ئه‌ڵمانی زنجیره‌یه‌ك تاوانی‌ گه‌وره‌ دژی نه‌خۆشه‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات و دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ ده‌رزیه‌وه‌ ده‌یان نه‌خۆشی كوشتوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: (نیلیز هۆگه‌له‌ی) په‌رستار كه‌ به‌هۆی ئه‌نجامدانی شه‌ش تاوان له‌ ساڵی 2015 سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، دانی به‌وه‌دانا كه‌ له‌ هه‌ردوو شاری ده‌لمه‌نهۆرست و ئۆڵده‌نبه‌رگ،  84 نه‌خۆشی دیكه‌یشی كوشتووه‌.

نیلیز هۆگه‌ل له‌ كاتی وته‌ لێوه‌رگیرانی له‌ دادگا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، ده‌رزییه‌ك كه‌ ده‌بیته‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌و نه‌خۆشانه‌ی داوه‌ كه‌ له‌ یه‌كه‌ی چاودێری چڕ خه‌وێنرابوون، دواتر لای هاوپیشه‌كانی خۆی وه‌ك پاڵه‌وانێك نیشانداوه‌ كه‌ گوایه‌ ده‌یه‌وێت گیانی نه‌خۆشه‌كان له‌ مردن رزگار بكات.

میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ئه‌و ڕووداوه‌یان به‌ یه‌كێك له‌و زنجیره‌ تاوانه‌ له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌ كه‌ له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌ ڕووداوی هاوشێوه‌ له‌و وڵاته‌ به‌ ده‌گمه‌ن ڕوویداوه‌.


1308 جار خوێندراوەتەوە
28/08/2017

بابەتی زیاتر