Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌: داعشه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر به‌ره‌و سوریا رۆشتوون


فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاشكراكردنی‌ پیلانی‌ هه‌ڵهاتنی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌ ته‌للـه‌عفه‌ره‌وه‌ بۆ سووریا و، كوژرانی‌ 130 چه‌كداری‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌شی‌ له‌ باكووری ته‌للـه‌عفه‌ر و ئاڤگه‌نی ڕاگه‌یاند.

فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی‌ داعش له‌ ده‌وروبه‌ری‌ ته‌للـه‌عفه‌ر بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌ "دوای ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ شه‌ڕی ته‌للـه‌عفه‌ر و ئاڤگه‌نی (عیازییه‌) تووشی شكست هاتوون، هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه‌ ڕێگایه‌ك بۆ خۆده‌ربازكردن به‌ره‌و سووریا بكه‌نه‌وه‌".
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌ "پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌بوو و تیرۆریستان له‌ باكووری ته‌لـله‌عفه‌ر و ئاڤگه‌نی، كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌وه‌".
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ "دوای شه‌ڕێكی قورس له‌ ماوه‌ی 72 كاتژمێری ڕابردوودا، داعش تووشی شكست و زیانی گه‌وره‌ هاتووه‌ و لاشه‌ی 130 چه‌كداریان كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، گه‌ڕان به‌دوای پاشماوه‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشدا به‌رده‌وامه‌ كه‌ هێشتا له‌ ناوچه‌كه‌دان.

599 جار خوێندراوەتەوە
29/08/2017

بابەتی زیاتر