
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا پله‌كانی گه‌رما به‌رزبونه‌وه به‌خۆیانه‌وه دهبیننو له هه‌ندێك ناوچه ده‌كاته 46 پله‌ی سیلیزی.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی په‌یام كراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، دوا به‌دوای هاتنی ئه‌م شه‌پۆله گه‌رمایانه‌ی روویان له ناوچه‌كه كرد له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم به‌رزبۆوه بۆ سه‌رووی 49 پله‌ی سیلیزی.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆئهوهشكردووه پێشبینی ده‌كرێت له سبه‌ینێوه پله‌كانی گه‌رما ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات بۆ یه‌كه‌م و دووه‌م رۆژی جه‌ژنیش به‌هه‌مانشێوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌شناسی پێشبینی كردووه رۆژانی جه‌ژن پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر بگاته 45 پله، له سلێمانی 44 پله، له هه‌ڵه‌بجه 45 پله و له كهركویش بگاته 46 پله‌ی سیلیزی.
له‌كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه‌شناسی ئاشكرایكردووه، سێیه‌م رۆژی جه‌ژن پله‌كانی گه‌رما ڕوو له نزمبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ده‌كات و كۆتایی به گه‌رمای مانگی ئاب و ئه‌م ساڵ دێت.
726 جار خوێندراوەتەوە
31/08/2017