داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌


په‌یام ـ سلێمانی

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ ، پیرۆزبایی له‌ موسوڵمانانی جیهان به‌ گشتیی و گه‌لی كوردستان به‌ تایبه‌تیی ده‌كات.

 
 

بسم الله الرحمن الرحیم
ذلك ومن یعظم شعائر الله فإنها من تقوی‌ القلوب 

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ ، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان له‌ موسوڵمانانی جیهان به‌ گشتیی و گه‌لی كوردستان به‌ تایبه‌تیی ده‌كه‌ین ، له‌ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌خوازین ئه‌م جه‌ژنه‌ بكاته‌ خاڵی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ بۆ پابه ندی‌ زیاتر خوا په‌‌رستی‌ و ئاشتیی و یه‌كڕیزیی و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان - بۆ پێكهاته‌كانی كوردستان و پاراستنی ئه‌م گه‌له‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ناحه‌زانی .

جه‌ژنی قوربانی پیرۆز كه‌ له ‌دوای ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌ فه‌رزه‌ گه‌وره‌كانی ئیســــلام ئه‌نجام ده‌درێت ، بۆ خۆی گه‌وره‌ترین كۆنگره‌ی جیهانییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌ی موسوڵمانان ، مزگه‌وتی حه‌رام بۆ ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته‌ن و ئه‌وانه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی رووی تێده‌كه‌ن یه‌كسانه‌ و ده‌بێ هه‌موان له‌وێدا به‌ یه‌كسانیی گفته‌كانیان چاره‌ بكرێت ( المسجد الحرام الی جعلناه للناس سوا‌ء العاكفُ فیه و الباد ) ، هه‌ر بۆیه‌ خوای ئه‌و رووگه‌ پیرۆزه‌ ، پێناسه‌و ئه‌ركی ئه‌و شـــوێنه‌مان بۆ دیاریی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت : { جعل الله الكعبه‌ البیت الحرام قیاماً للنّاس } ، كه‌ ئه‌گه‌ر لاوازیی و نه‌بوونی دادگه‌ریی و ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ، شوناسی درووشمه‌ ئیسلامیه‌كانی تێكنه‌داوه‌ ، ئه‌وا موسوڵمانان زۆر به‌ سانایی و له‌ كه‌شێكی برایانه‌و ئاشـــتیانه‌دا تێكڕای گرفته‌كانیان چاره‌ســــه‌ر ده‌كرد . 

جه‌ژنی قوربان بۆ ئێمه‌ش سه‌ره‌ڕای جه‌ژنی ئه‌نجامدانی فه‌رزی گه‌وره‌ی حه‌ج ، بۆ سه‌رجه‌می پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان جه‌ژنێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئاشته‌وایی گه‌وره‌یه‌ ، كه‌ به‌درێژایی مێژووی گه‌له‌كه‌مان ئه‌م جه‌ژنه‌ی به‌رزو پیرۆز راگرتووه‌و زۆر كێشه‌ی گه‌وره‌ی تێدا چاره‌سه‌ر كراوه‌ ، بۆیه‌ له‌م كاته‌دا كه‌ له‌لایه‌ك له كورده‌ستاندا گرفتی نێوخۆمان هه‌یه‌ و له‌لایه‌كی تریش ده‌نگی ناحه‌زانمان به‌رز بۆته‌وه‌و هێشتا كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ له‌ زه‌ینیاندا زیندووه‌ ، كه‌ كورد ده‌بێ بۆ هه‌میشه‌ دیلی جوگرافیا سیاسییه‌كه‌ی { سایكس – بیكۆ } بێت ، بۆیه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ فرسه‌تێكی زۆر له‌باره‌ بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و شه‌فافیه‌تی سیاسیی و ئابووریی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانیی و یه‌كخستنه‌وه‌ی گوتاره‌كه‌ی ، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ زامنه‌ بۆ سه‌رخستن و به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووس و خه‌سارنه‌دانی ئه‌م هه‌له‌ پیرۆزو مێژووییه‌ش كه‌ هه‌موان چاوه‌ڕێی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی گه‌وره‌ له‌ حیزب و سه‌ركرده‌كان ده‌كه‌ن .

دووباره‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ گه‌وره‌یه‌ پیرۆز بێت له‌ گشت پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیی ، به‌ برا توركمان و عه‌ره‌ب و كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی و ئه‌و ئاوارانه‌ش كه‌ شه‌ڕی ناڕه‌وا ئاواره‌ی كوردستانی كردوون ، كه‌ هیواخوازین به‌زووترین كات به‌ نیشتمان و ناوچه‌كانی خۆیان شاد ببنه‌وه‌ .



ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان


1040 جار خوێندراوەتەوە
31/08/2017

بابەتی زیاتر