Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی كۆریای‌ باكوور هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌نگاوی زیاتر له‌ ئه‌مریكا ده‌كات



(كیم جۆنگ ئون) سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌باره‌ی ئه‌و مووشه‌كه‌ بالیستییه‌ی ڕۆژی ڕابردوو وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵیدا و به‌سه‌ر ژاپۆندا تێپه‌ڕی، رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی داهاتووی ئێمه‌یه‌ له‌ زه‌ریای هێمندا.
(كیم جۆنگ ئون) له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی كۆریای باكوور وتیشی: مووشه‌كه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو هه‌نگاوێكی گرنگ بووه‌ بۆ ده‌وره‌دانی دوورگه‌ی گوامی سه‌ر به‌ ئه‌مریكا.
سه‌رۆكی كۆریای‌ باكوور ئه‌و دوورگه‌یه‌ به‌ "بنكه‌ی سه‌ربازیی داگیركه‌ر" ناو ده‌بات.
له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای‌ باكوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ "خۆی ئاماده‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو بووه‌ كه‌ به‌سه‌ر به‌شێك له‌ ئاسمانیی ژاپۆندا ڕۆیشتووه‌.

650 جار خوێندراوەتەوە
31/08/2017

بابەتی زیاتر