Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێن ئاڕتی: کۆمەڵێک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر نوسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌مان له‌ دهۆك

په‌یام ـ سلێمانی


كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌: کۆمەڵێک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک


 كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌: پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە نوسینگەی دهۆک ڕایگەیاند "ئەو چەکدارانەی کە هاتوونەتە سەر نووسینگەکە بە ئۆتۆمبیلی وەزارەتی پێشمەرگەوە هاتوون و وتویانە ئەگەر نوسینگەکە چۆڵ نەکەن دەیسوتێنین".

هه‌روه‌ك ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "ئەو چەكدارانە دەیانەوێت نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک دابخەن و تابلۆی ئێن ئاڕ تی دابگرن.
چەکدارەکان کە هەڵیانکوتاوەتە سەر نوسینگەکە خۆیان بە کەسوکاری شەهیدان ناساندووە و داوای چوونە دەرەوەی تەواوی کارمەندانی ئێن ئاڕ تی دەکەن لەو نوسینگەیە.

چەکدارەکان چوونەتە سەربانی نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک و ئاڵای کوردستانیان بە دەستەوە گرتووە، و لەسەر بانەکە هاوار دەکەن "بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم".

خەڵکێکی زۆر لەبەردەم نوسینگەکەی ئێن ئاڕ تی کۆبوونەتەوە و بەشێکیان هەڕەشەی سوتاندنی شوێنەکە دەکەن.

ئەو چەکدارانەی کە چوونەتە سەر نوسینگەی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک دەڵێن "ئێمە هاتووین تا نەهێڵین چەند گەجێکی دیکە بێن نوسینگەکە بسوتێن".

1030 جار خوێندراوەتەوە
31/08/2017

بابەتی زیاتر