Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕانیه‌.. مێردمناڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ به‌چه‌قۆ كوژرا


به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌وه‌ مێردمنداڵێكی‌ ته‌مه‌ن  15 ساڵ له‌پاركی‌ ده‌روازه‌ی‌ شاری‌ ڕانیه‌ به‌ چه‌قۆ كوژرا.
به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ پۆلیسی‌ قه‌زای‌ ڕانیه‌ " ڕووداوه‌كه‌ كات ژمێری‌ 2 ی‌ پاشنیوه‌ڕی‌ ئه‌مڕۆ ڕویداوه‌، تێیدا گه‌نجێك به‌ناوی ( م . ا . خ ) دانیشتوی ڕانیه‌ی‌ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌رچه‌قۆ دراوه‌ كه‌ شه‌وی‌ ڕابردوو ده‌مقاڵێی‌ له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌ هه‌بووه‌ و كوشتویه‌تی‌".
هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ "دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ ناحیه‌ی حاجیاوا بكوژه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ به‌ناوی ( م . م . ا ) و ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ و ڕه‌گه‌زی نێره‌ و دانیشتوی ڕانیه‌یه‌".
له‌وباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی‌ قه‌زای‌ ڕانیه‌ ڕایگه‌یاند "بكوژه‌كه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا دانی داناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌ی و  ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ به‌ڕێكرا بۆ پزیشكاری دادوه‌ری ڕانیه‌ و ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌ و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش كرایه‌وه‌ و به‌ بڕیاری دادوه‌ر بكوژه‌كه‌ ڕاگیراوه‌".


2484 جار خوێندراوەتەوە
01/09/2017

بابەتی زیاتر