داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فراکسیۆنی‌ گۆڕان: قسەکانی‌ عومەر عینایەت گوزارشت لە ڕای‌ خۆی‌ دەکات



په‌یام ـ سلێمانی

فراكسۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌ر لێدوانی په‌رله‌مانتارێكیان بڵاوده‌كه‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن: كە ئەم قسانەی ناوبراو تەنھا گوزارشت لە رای خۆی دەكات و، لە ھەمان كاتیشدا قسەی ناڕاستن.


له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌:" لەم ماوانەی دواییدا، لە دوو چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی لە كەناڵەكانی ئێن ئاڕ تی و كوردستان ٢٤ دا; كاك عومەر عینایەت پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، چەند قسەیەكی كردووە لەسەر ھەڵوێستی گۆڕان سەبارەت بە دۆخی سیاسی ھەرێم لەلایەك و، قسەشی كردووە لە سەر ئەدای ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەكی ترەوە".


هه‌روه‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی فراكسۆنی گۆڕاندا هاتووه‌:" ئێمە وەكو فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنین; كە ئەم قسانەی ناوبراو تەنھا گوزارشت لە رای خۆی دەكات و، لە ھەمان كاتیشدا قسەی ناڕاستن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن:" لای ھەمووان ئاشكرایە، سیاسەتی بڕیار لێدروای بزوتنەوەی گۆڕان، لە بەر رۆشنایی بەرژەوەندی گشتی و سەروەری یاسادا داڕێژراوەو، ھیچ بەرژەوەندییەكی حیزبی و شەخسی لە خۆ ناگرێت و، فراكسیۆنەكانی گۆڕانیش ھەر ئەو سیاسەتە جێبەجێدەكەن".

له‌ كۆتایی روونكردنه‌كه‌یاندا هاتووه‌: بۆیە دوپاتی دەكەینەوە; رای فەرمی فراكسیۆنەكەمان، ئەو رایانەن كە لە بەیاننامەو بەلاغە فەرمیەكاندا بڵاویان دەكەینەوە".


1717 جار خوێندراوەتەوە
02/09/2017

بابەتی زیاتر