داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزی‌ سكاڵا دۆڕاوه‌كان قه‌رز له‌ ڕووزنه‌فت ده‌كات

حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕێگه‌ی‌ قه‌رزكردن له‌ كۆمپانیا كڕیاره‌كانی‌ نه‌وته‌وه‌ له‌ناویشیاندا كۆمپانیای‌ ڕووزنه‌فت، پاره‌ی‌ سكاڵا دۆڕاوه‌كانی‌ دانه‌غاز ده‌داته‌وه‌.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رز ڕایانگه‌یاندووه‌ "حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌رقاڵی‌ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی‌ په‌یكه‌ری‌ به‌شێك له‌ رێككه‌وتننامه‌ نه‌وتییه‌كانیه‌تی‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا دیاره‌كانی‌ بواری‌ وزه‌، به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی‌ دارایی بۆ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزی‌ سكاڵا دۆڕاوه‌كانی‌".
به‌پێی‌ ڕۆیته‌رز " حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕێگه‌ی‌ قه‌ركردن له‌و كۆمپانیایانه‌ به‌ تایبه‌تیش كۆمپانیای‌ ڕووزنه‌فت، ده‌یه‌وێت پاره‌ی‌ سكاڵا دۆڕاوه‌كانی‌ دانه‌غاز بدات كه‌ دادگای‌ له‌نده‌ن یه‌كلایكردوونه‌ته‌وه‌".
كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی سه‌ر به‌ ڕووزنه‌فت ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو له‌ پڕۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی دارایی بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌شدارییان كردووه‌.
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ مه‌جید جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری كۆمپانیای دانه‌غاز، به‌ ڕۆیته‌رزی‌ رایگه‌یاندووه‌، حكومه‌تی هه‌رێم ئامانجی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی‌ و زیاتركردنی‌ به‌رهه‌می‌ نه‌وته‌.
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا حكومه‌تی‌ هه‌رێم ژماره‌یه‌ك سكاڵای‌ یاسایی‌ سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ بوای‌ وزه‌ به‌ كۆمپانیاكان دۆڕاندووه‌، به‌پێی‌ ڕێككه‌وتنێكی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردووش پێویسته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دوو ملیار و 239 ملیۆن دۆلار له‌به‌رامبه‌ر سڕینه‌وه‌ی‌ سكاڵاكانی‌ به‌ كۆمپانیای‌ دانه‌غاز بدات.


610 جار خوێندراوەتەوە
02/09/2017

بابەتی زیاتر