Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میانمار.. 16 موسڵمانی‌ هه‌ڵهاتوو له‌ده‌ستی‌ بوزیه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ئاوی‌ ناف خنكان

به‌ هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له‌ رووباری ناف له‌سه‌ر سنووری نێوان میانمار و به‌نگلادیش، 16 موسوڵمانی رۆهینگیا كه‌ به‌نیازبوون به‌ره‌و به‌نگلادیش هه‌ڵبێن، خنكان.
به‌ پێی میدیاكانی به‌نگلادیش "ته‌رمی ژماره‌یه‌ك موسوڵمانی نه‌ته‌وه‌ی رۆهینگیای هه‌رێمی ئاراكان باشووری میانمار كه‌ له‌ده‌ست توندوتیژیه‌كانی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌ بوزییه‌كانی میانمار هه‌ڵاتبوون، دۆزراونه‌ته‌وه‌".
میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ "ته‌رمی 15 كه‌سیان له‌ كه‌نار رووبار دۆزیووه‌ته‌وه‌ و به‌رپرسان وای بۆ ده‌چن كه‌ چوار له‌و ته‌رمانه‌ ته‌قه‌یان لێكرابێت، دواتر له‌ شوێنێكی تری رووباره‌كه‌دا ته‌رمی كه‌سێكی تر دۆزراوه‌ته‌وه‌".
له‌گه‌ڵ دوایین راگه‌یه‌نراوه‌دا، تا ئێستا 49 كه‌س له‌ موسوڵمانانی هه‌رێمی ئاراكان باشووری میانمار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ له‌دوای ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كانیان له‌ رووباری ناف.


2501 جار خوێندراوەتەوە
02/09/2017

بابەتی زیاتر