Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوای‌ جه‌ژن به‌غدا هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ دواخستنی‌ ڕیفراندۆم چڕده‌كاته‌وه‌

به‌غدا هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ دواخستنی‌ ڕیفراندۆم چڕده‌كاته‌وه‌ و، دوای‌ جه‌ژنی‌ قوربانیش شاندێكی‌ به‌غدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی‌ هه‌رێم ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "دوای‌ جه‌ژنی‌ قوربان شاندێكی‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێم و پرسی‌ ڕیفراندۆم، سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات".
به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ هێشتا دیار نییه‌ ئه‌ندامانی‌ شانده‌كه‌ كێن، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ندامی‌ پێكهاته‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ جیاواده‌كانیان تێدا بێت.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ په‌یام "ئامانجی‌ سه‌ره‌كیی‌ ئه‌و شانده‌ی‌ به‌غدا ڕازیكردنی‌ لایه‌ن و به‌رپرسانی‌ هه‌رێمه‌ به‌ دواخستنی‌ ڕیفراندۆم له‌و واده‌یه‌ی‌ بۆی‌ دیاری‌ كراوه‌".
له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا شاندی‌ به‌غدای‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌ن و پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی‌ عێراق و باڵیۆزانی‌ وڵاتان كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆی‌ دانیشتنه‌كانیشدا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان داوای‌ دواخستنی‌ ڕیفراندۆم و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێمیان به‌ گفتوگۆ له‌ شانده‌كه‌ی‌ كورد كردبوو.


1173 جار خوێندراوەتەوە
02/09/2017

بابەتی زیاتر