جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاند، به بڕیارێكی بارزانی قه‌ده‌ری ناوچه‌كه ناگۆڕێت. وتیشی: هیوادارن ریفراندۆمی هه‌رێم دوابخرێت و ریفراندۆم له كه‌ركووكیش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
به‌كر بۆزداغ، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند "توركیا تا ئێستا به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست بۆ دواخستنی ئه‌و ریفراندۆمه‌ی هههرێم به‌ته‌مایه ئه‌نجامی بدات، له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بێت".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیاوتیشی "هیوادارن ریفراندۆم دوابخرێت و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی ناسه‌قامگیری و نائاسووده‌یی زیاتر نه‌كرێته‌وه".
به‌كر بۆزداغ جه‌ختی له هه‌وڵوێستی پێشووی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه و رایگه‌یاند "هه‌ڵوێستی توركیا زۆر روونه كه رێزگرتنه له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و، یه‌كێتیی سیاسیی و، سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته".
هه‌روه‌ها وتی "به بڕیارێكی بارزانی قه‌ده‌ری ناوچه‌كه ناگۆڕێت و، بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له كه‌ركووكیش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه".
796 جار خوێندراوەتەوە
02/09/2017