داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

شاندێكی ئێران پێشنیاری نێوه‌ندگیری هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات


په‌یام ـ 

شاندێكی‌ ئێرانی‌ سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات و پێشنیازی‌ نێوه‌ندگیری‌ هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات سه‌باره‌ت به‌دواخستنی‌ ڕیفرادۆم.

ڕۆژنامه‌ی‌ حه‌یاتی‌ له‌نده‌نی‌ بڵاویكرده‌وه‌ شاندێكی‌ ئێرانی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ حه‌سه‌ن دانایی باڵیۆزی‌ پێشووی‌ ئێران له‌ به‌غدا" سه‌ردانی‌ هه‌ولێری‌ كردووه‌و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ كۆبۆته‌وه‌و پێشنیازی‌ نێوه‌ندگیری‌ هه‌ولێرو به‌غدای‌ كردووه‌" سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ داراییه‌كانی‌ نێوانیان له‌به‌رمبه‌ر دواخستنی‌ ڕیفراندۆم، ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردووه‌ شانده‌ ئێرانیه‌كه‌ پێشتر سه‌ردانی‌ سلێمانی‌ كردووه‌و له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ یه‌كێتی‌ كۆبۆته‌وه‌.

سه‌ردانی‌ شانده‌كه‌ی‌ ئێران كه‌ دووه‌م سه‌ردانیه‌تی‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م مانگه‌دا له‌كاتێدایه‌" به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام شاندێكی‌ حكومه‌تی‌ عێراق سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی‌ دانوستان له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌دواخستنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ڕیفراندۆم.


702 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2017

بابەتی زیاتر