په‌یام ـ سلێمانی
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان له فراكسۆنی گۆڕان، له نووسینێكیدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به ناونیشانی (بۆ به‌ڕێزان له یه‌كێتی) ده‌نووسێت: گۆڕان مه‌رجی نییه‌و پارتی مه‌رجی هه‌یه بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌نووسێت: به‌شێک له به‌رپرسانی یه‌کێتی ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێک بێت پرۆژه‌ی پارتی سه‌ربگرێت، بۆ بیانوو هێنانه‌وه به ته‌سلیم بوون به پارتی، ده‌ڵێن: گۆڕان به هیچ ڕازی نیه! پارتیش به پشتبه‌ستن به‌م که‌سانه ته‌واو بێمنه‌ت بووه، مه‌رجی هه‌یه بۆ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان".
ناوبراو باس له مه‌رجه‌كانی پارتی ده‌كات بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌نووسێت: ١-مه‌رجی پارتی، باس نه‌کردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و پۆسته‌که‌ی بارزانیه، گۆڕانیش ده‌ڵێت: ده‌بێت ڕێککه‌وتن بکه‌ین له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، چونکه په‌رله‌مان یاسا بۆ کێ بنێرێت؟ چۆن دانبهشهرعیهتی بارزانیدا بنێین؟
٢-پارتی مه‌رجی هه‌یه بۆ ڕیفراندۆم، به‌پێی مه‌رجه‌که‌ی پارتی؛ نابێت په‌رله‌مان و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کانی په‌رله‌مان لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست له بواری سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و جوگرافی و دیبلۆماسی بۆ ریفراندۆم و ده‌رهاویشته‌کانی ڕیفراندۆم بکه‌ن و دواتر بريار بدةن.
پارتی: ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی بڕیاریان لێداوه بۆ ڕیفراندۆم وه‌ک خۆی بڕوات و له ٢٥ی ٩ دا بکرێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست بکات به هیچ شێوه‌یه ناتواندرێت به چه‌ند ڕۆژێک لێکۆڵینه‌وه بکرێت و پرۆژه یاسا پێشکه‌ش بکرێت و په‌سه‌ندیش بکرێت. که‌واته: کێ مه‌رجی هه‌یه؟
٣-بۆ ڕۆڵی په‌رله‌مان له باشکردنی بژێوی خه‌ڵک، باشترین ڕێگا هاتنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه بۆ په‌رله‌مان، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌ک ساڵی ٢٠١٥ سه‌رۆکی حکومه‌ت ڕێگری کرد له هاتنی خۆی و وه‌زیره‌کان، چی؟
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان له كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:" ئه‌م سێ خاڵه‌ی ئێمه ته‌واو یاساییه، واته: مه‌رجمان نیه، ئه‌وانه‌ی پارتی دیموکرات یان نایاساییه یان سه‌پاندنی ئیراده‌ی حیربیه به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا، واته: پارتی مه‌رجی هه‌یه‌و ئه‌و چی ویست په‌رله‌مان وا‌بکات".
عه‌لی حه‌مه ساڵح
2036 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2017