داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ كۆریای‌ باكور كاردانه‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهانی به‌دوای‌ خۆیدا دێنێت






په‌یام ـ 
حكومه‌تی‌ یابان له‌ یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌یدا دوای‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ بۆمبه‌ هایدرۆجینیه‌كه‌ی‌ كۆریای‌ باكور، له‌سه‌رزاری‌ شینزۆ ئابی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ وڵاته‌یه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند" ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ پیۆنگ یانگ جێگای‌ قبوڵ نیه‌، هاوكات یوشیهیدی‌ سوجا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ یابان ئاشكرایكرد، دوای‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ سزا ئابوریه‌كانی‌ سه‌ر پیۆنگ یانگ فراوانتر ده‌بن و ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ بازرگانی‌ بواری‌ نه‌وتیش بگرێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ كۆریای‌ كردووه‌و داوای‌ له‌و وڵاته‌ كردووه‌ هه‌نگاوه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ بوه‌ستێنێت و ڕێز له‌بڕیاره‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بگرێت، هاوكات كۆریای‌ باشور ئیدانه‌ی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ دراوسێ‌ كۆریه‌كه‌ی‌ كردووه‌و به‌ڵێنیداوه‌ به‌توندترین شێوه‌ سزای‌ بدات.
كۆریای‌ باكور به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی‌ بۆمبی‌ هایدرۆجینی‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ موشه‌كی‌ بالیستیه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت و توانای‌ بڕینی‌ كیشوه‌ره‌كانی‌ جیهانی‌ هه‌یه‌.


854 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2017

بابەتی زیاتر