داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

د. عیزه‌ت سابیر: داتاكانی سامانه‌ سروشتییه‌كان هه‌موو درۆیه‌



په‌یام ـ سلێمانی

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئامار و داتاكانی‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێم هه‌مووی درۆیه‌ و داهاتی هه‌رێم له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیاتره‌. 

عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌میانه‌ی به‌شداركردنی له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مرۆی كه‌ناڵی ئاسمانی‌ په‌یام رایگه‌یاند: به‌هه‌موو پێوه‌رێك كاتی ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هاتووه‌ و داهاتی هه‌رێم  350 ملیۆن دۆلاری له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیاتره‌. 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی وتیشی پیشبینی ده‌كات سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتوو حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستكاری سیسته‌می موچه‌ بكات، به‌ڵام جارێكی دیكه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك ساڵی 2013ی لێ نایه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر 70 ریفراندۆمیش بكرێ. 

عیزه‌ت سابیر ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌زاره‌تیكی تاریكه‌ و هه‌موو داتاكانی درۆیه‌.
ده‌رباره‌ی ریفراندۆم و ئابوری هه‌رێمیش سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ولاَتانی دراوسێ سنوره‌كان دابخه‌ن ژیانی هاولاَتیان ده‌بێته‌ جه‌هه‌نه‌م و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دژایه‌تی ریفراندۆم نه‌كه‌ن دۆخی ئابوری باشتر ده‌بێت.


4027 جار خوێندراوەتەوە
03/09/2017

بابەتی زیاتر