داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ئه‌نجام ده‌دات


به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجین له‌لایه‌ن كۆریای باكوور، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ئه‌نجام ده‌دات.

دوای ئه‌وه‌ی داواكرا كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ئه‌نجام بدات، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی كۆریای باكوور كه‌ به‌ مووشه‌كی بالستی كیشوه‌ربڕ ئه‌نجامیدا.


دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌تی كۆریای باكوور ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی بۆمبی هایدرۆجینیان به‌ مووشه‌كی بالستی كیشوه‌ربڕ تاقیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا، ژاپۆن، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و كۆریای باشوور داوایان له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ئه‌نجامبدات.

نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4ی‌ ئێواره‌ به‌ كاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  ده‌ستپێده‌كات.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پێش چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی خۆیدا به‌توندی ئیدانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالستی كیشوه‌ربڕی كۆریای باكووری كرد و، داوای كرد هه‌رچی زووه‌ كۆتایی به‌و تاقیكردنه‌وانه‌ بهێنێت، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نیا بۆ ناوچه‌كه‌ مه‌ترسیی نییه‌، به‌ڵكو بۆ وڵاتانی ئه‌ندامیش بووه‌ته‌ جێگه‌ی مه‌ترسی


737 جار خوێندراوەتەوە
04/09/2017

بابەتی زیاتر