داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دیاله‌.. فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ عێراق چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی‌ داعشیان كرده‌ ئامانج



له‌ ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی عێراق بۆ سه‌ر رێكخراوی داعش له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌، پێنج سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ كوژران.

ملازم غه‌سان عوبێدی ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای‌ عێراقی‌  رایگه‌یاند: له‌ ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی عێراق بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌، پێنج سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ كوژران.

هه‌روه‌ها وتیشی‌ "فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی عێراق، داعشی له‌ ناوچه‌ی به‌ساتینی مخیسه‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله‌ بۆردومان كرد".
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا، پێنج سه‌ركرده‌ی داعش كوژران بێ‌ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كانیان ئاشكرا بكات.
له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا له‌ ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی دیاله‌، داعش ژماره‌یه‌ك هێرشیكرده‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و به‌هۆیه‌وه‌ كوژران و برینداربوونی له‌ ریزی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لێكه‌وته‌وه‌.
له‌ هاوینی ساڵی 2014دا، داعش رووبه‌رێكی به‌رفراوانی له‌ ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله‌ كۆنتڕۆڵ كرد به‌ڵام دواتر هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌ پشتیوانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌.


325 جار خوێندراوەتەوە
04/09/2017

بابەتی زیاتر