داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

تائێستا 49 حاجی‌ میسر له‌ مه‌راسیمی‌ حه‌ج كۆچی‌ دواییان كردووه‌


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر رایگه‌یاند: ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی حاجیانی میسر له‌ سعوودیه‌ بۆ 49 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌نساری، سه‌رۆكی نێرده‌ی پزیشكانی حه‌جی میسر، رایگه‌یاندووه‌: ئێواره‌ی دوێنێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ نۆ حاجی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ سعوودیه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی ئه‌و حاجیانه‌ی میسر كه‌ له‌ سعوودیه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 49 كه‌س.

ئه‌حمه‌د ئه‌نساری ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گیانیان له‌ده‌ستدانی حاجیانی میسر له‌ سعوودیه‌ له‌ رۆژانی ره‌جمكردنی شه‌یتان له‌ 11 و 12 و 13ی زیلحیجه‌ بووه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و حاجیانه‌ی میسر كه‌ له‌ سعوودیه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 60 ساڵییه‌وه‌یه‌ و به‌ هۆكاری جیاجیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌وانه‌ش، دابه‌زینی فشاری خوێن، هه‌وكردنی سی، وه‌ستانی دڵ و هه‌ناسه‌سواری.

به‌پێی لێدوانی مسته‌فا مه‌دبولی وه‌زیری نیشته‌جێكردن و سه‌رۆكی نێرده‌ی حه‌جی میسر، 78 هه‌زار پیاو و ئافره‌ت له‌ میسر بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج چوونه‌ته‌ سعوودیه‌.


672 جار خوێندراوەتەوە
04/09/2017

بابەتی زیاتر