داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سبه‌ی بانگه‌شه‌ بۆ ڕیفراندۆم ده‌ستپێده‌كات‌و 9 قه‌واره‌ش خۆیان تۆماركردووه‌


شێروان زرار وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای به‌سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند نزیكه‌ی پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ده‌توانن به‌شداریی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم بكه‌ن، له‌ سبه‌ینێشه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ ریفراندۆم ده‌ستپێده‌كات.

به‌پێی لێدوانی‌ به‌رپرسانی‌ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی تا ئێستا نۆ قه‌واره‌ خۆیان بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی راپرسی تۆماركردووه‌ و كۆمسیۆن ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ تۆماركردنی‌ ناوی قه‌واره‌ سیاسیه‌كانی‌ بۆ 18ی ئه‌م مانگه‌ درێژكردووه‌ته‌وه‌.  

شێروان زرار ئاشكراشیكرد: پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌توانن به‌شداریی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم بكه‌ن كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت. 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌نگدانی كوردستانییانی ده‌ره‌وه‌ن كه‌ ئێستا فۆرمی خۆراك كراوه‌ته‌ مه‌رج بۆ به‌شداریكردنییان له‌ پڕۆسه‌ی ریفراندۆم.


1410 جار خوێندراوەتەوە
04/09/2017

بابەتی زیاتر