داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سوریا.. له‌ بۆردومانه‌كانی مانگی رابردوودا 772 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون



تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سووریا رایگه‌یاند ته‌نیا له‌ بۆردومانه‌كانی مانگی رابردوودا 772 هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیشی‌ به‌ به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی بۆردومانه‌كان ناوبرد.

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سووریا، سه‌باره‌ت به‌  رووداوه‌كانی مانگی ئاب-ی رابردوو له‌و وڵاته‌ راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش به‌هۆی بۆردومانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، 285 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌ نێوانیان 97 منداڵ و 58 ئافره‌ت به‌دیده‌كرێن.

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه‌ له‌ بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی داماڵراو له‌ جه‌نگ و به‌هۆی بۆردومانه‌كانی رژێمه‌وه‌ 229 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ 24 یان منداڵن و 17ش ئافره‌ت و 27 كه‌سیش له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
هاوكات به‌ پشت به‌ستن به‌ داتاكانی راپۆرته‌كه‌ له‌ 7 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌ سووریا 7 هه‌زار و 203 كه‌س له‌ سووریا به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ كوژراون.


373 جار خوێندراوەتەوە
04/09/2017

بابەتی زیاتر