داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

میدیای لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كانی هه‌رێم ئیدانه‌ی جینۆسایدی موسڵمانانی میانمار ده‌كه‌ن

میدیای لایەنە ئیسلامییەكانی هه‌رێمی كوردستان (دامەزراوەی راگەیاندن و هونەری یەكگرتوو،  تۆڕی میدیایی كۆمەڵ، مەكتەبی راگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی) سەبارەت بە جینۆسایدكردنی مسوڵمانانی میانمار بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردۆتەوە.

میدیای یەكگرتوو، كۆمەڵ، بزووتنەوەی ئیسلامی هاوخەمی خۆیان بۆ موسڵمانانی وڵاتی میانمار دەردەبڕن و دەڵێن "جێی خۆیەتی حكومەتی هەرێم و لایەنە سیاسی و دەزگا میدیایی و چالەكەوانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و رێكخراوەكان و هاوڵاتیانی هەرێم دژ بەم كارەساتە ئینسانییە هەڵوێستی مێژوییانە و بەرپرسیارانە وەرگرن". 

بەیاننامەی هاوبەشی میدیای لایەنە ئیسلامیەكانی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە جینۆسایدكردنی مسوڵمانانی میانمار

ئێمە وەك دەزگای میدیایی و میدیاكارانی لایەنە ئیسلامیەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق بە توندی سەركۆنە و ئیدانەی ئەو ستەمە دەكەین كە دەرهەق بە موسڵمانانی میانمار دەكرێت كە گشت یاسا و پرنسیبە نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤی تێپەراندوە و هەر ناخێكی زیندوو دەهەژێنێت، ئەو ستەمەی دەرهەق بەم گەلە موسڵمانەی كە بە بەرچاوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە دەكرێت، مایەی سەرسورمان و نیگەرانیە و گشت ئیددیعاكانی دادەپەروەییی جیهانیی و چەسپاندنی مافەكانی مرۆڤ و بەڵێننامە نێودەوڵەتیەكان بەدرۆ دەخاتەوە.

ئێمەی گەلی كورد كە دەیان جار بە دەست رژێمە یەك لەدوای یەك و داگیركەرەكانەوە دوچاری چەوساندنەوە و ستەملێكردن و جینۆساید بوینەتەوە، هاوخەمی خۆمان بۆ موسڵمانانی میانمار و ئەم كارەساتە مرۆیی و جیهانیە دەردەبرین و داوا لە وڵاتانی دونیا و رێكخراوە نێودەوڵەتیی و ئیسلامیەكان دەكەین كە بە هانای قوربانیانی ئەم تاوانە مەترسیدار و نائینسانیەوە بچن و سنورێك بۆ ئەم قەتڵ و عام و كوشتارە بێ مانایە دابنرێت و چی دیكە رێگە نەدرێت خوێنی بەناهەق برژێت و گەلێك بە تەواوی جینۆساید و ئاوارە بكرێت.

جێی خۆیەتی حكومەتی هەرێم و لایەنە سیاسی و دەزگا میدیایی و چالەكەوانی تۆرە كۆمەلایەتیەكان و رێكخراوەكان و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەگشتی بە توندی دژ بەم كارەساتە ئینسانیە هەڵوێستی مێژوییانە و بەرپرسیارانە وەرگرن و لە رێگەی بەیاننامەی دژایەتیكردن و دەزگا میدیاییەكانەوە ئیدانەی ئەم ستەم و چەوساندنەوە بكەن، كە ئەمەش (لانی كەمی باوەر)ە بۆ هەر مرۆڤێكی ویژدان زیندوو.

دامەزراوەی راگەیاندن وهونەری 
بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان.
تۆری میدیایی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان.
مەكتەبی راگەیاندنی
یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان.

597 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2017

بابەتی زیاتر