داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

زياتر له‌ مانگێكه‌ 26 گه‌نجی كورد له‌ زیندانه‌كانی وڵاتی یۆناندا ده‌ستبه‌سه‌رن

ماوه‌ی‌ 43 رۆژه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌نجانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ زیندانه‌كانی وڵاتی یۆناندا ده‌ست به‌سه‌رن و داوا ده‌كه‌ن  رێكخراوه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ مافی‌ مرۆڤ و په‌نابه‌ران هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ ئازادكردنیان.

ئه‌وان ژماره‌یان 26 گه‌نجه‌و خه‌ڵكی هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌زوور و سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخانن له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا یه‌كێك له‌و ده‌سگیركراونه‌ داوا ده‌كات رێكخراوه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ مافی‌ مرۆڤ و په‌نابه‌ران هه‌وڵی ئازاد كردنیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی روو له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ن.

یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ به‌ناوی كۆسار سامان له‌ زیندانه‌وه‌ قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام كردوو داوای كرد په‌یام ده‌نگیان به‌ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له‌ مافی په‌نابه‌ران بگه‌یه‌نێت و وتیشی، ئه‌وان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناتۆوه‌ له‌ ئاوه‌كانی یۆناندا ده‌ستگیركراون و ماوه‌ی 43 رۆژه‌ له‌ زیندانێكدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هیچ لایه‌نێك لێی نه‌پرسیونه‌ته‌وه‌و مه‌سیریان دیار نییه‌.

ئه‌و گه‌نجانه‌ داوا ده‌كه‌ن كه‌ مه‌سیریان دیاریبكرێت و له‌ رێگای په‌یامه‌وه‌ داوایان له‌ رێكخراوه‌ تایبه‌ت مه‌نده‌كان به‌ مافی په‌نابه‌ران كرد كه‌ هه‌وڵی ئازاد كردنیان بده‌ن.

پاش په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانه‌ سیاسی  و ئابوورییه‌كانی  هه‌رێمی كوردستان كۆچكردنی گه‌نجان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێكرده‌وه‌و له‌و رێگایه‌شدا به‌ پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له‌ په‌نابه‌ران ساڵانه‌ به‌ سه‌دان په‌نابه‌ری كورد له رێگای كۆچكردنیاندا گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و هه‌زاران په‌نابه‌ریش ئاینده‌یان دیار نییه‌.

هاوكات ڕێكخراوی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ دوای خنكانی ئالان كوردی، كۆچ به‌ره‌و ئه‌وروپا كه‌مبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا هه‌شت هه‌زار و 500 كۆچبه‌ر له‌ ڕێگای كۆچكردن به‌ره‌و ئه‌وروپا له‌ ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاستدا خنكاون، كه‌ نیوه‌یان منداڵن.

ئه‌مڕۆ 4ی ئابی 2017 ڕێكخراوی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: له‌ ساڵی 2016دا 22 ملیۆن كه‌س به‌هۆی شه‌ڕ و سته‌مكارییه‌وه‌ ناچار بوون وڵاتی خۆیان به‌جێبهێڵن.

ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان له‌ شوێنی ژیانی خۆیاندا ئومێدیان بۆ ژیان هه‌بێت ڕێگای پڕ له‌ مه‌ترسیی كۆچ ناگرنه‌به‌ر، بۆیه‌ گرنگه‌ به‌رپرسانی سیاسی كۆببنه‌وه‌و ڕێگه‌چاره‌ی پێویست بۆ دابینكردنی ئارامی بگرنه‌ به‌ر.

ڕووداوی خنكانی ئالان كوردی خه‌ڵكی كۆبانێ له‌ ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست دوو ساڵی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت، كاتێكیش وێنه‌كانی ئالان به‌ خنكاوی بڵاوكرایه‌وه‌ چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی لێكه‌وته‌وه‌.

986 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2017

بابەتی زیاتر