داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بۆ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌؛ ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كرد


به‌ یاوه‌ری‌ وه‌فدێكی‌ حزبی‌‌و حكومی‌‌و په‌رله‌مانی‌ به‌ڕێز م.عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌‌و پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ئاراسته‌ی‌ منداڵان‌و به‌ساڵاچووانی‌ خانه‌كان كرد.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏3‏ أشخاص‏، و‏‏أشخاص يقفون‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏5‏ أشخاص‏، و‏‏أشخاص يبتسمون‏، و‏‏‏أشخاص يقفون‏ و‏بدلة‏‏‏‏‏

چواره‌م ڕۆژی‌ جه‌ژنی‌ قوربان، 4ی‌ 9ی‌ 2017، مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، به‌ یاوه‌ڕی‌ شێخ فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری‌ په‌رله‌مان‌و  ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق‌و سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و  ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵ‌و  حاجی‌ دیار، به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌‌و شێخ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندوستی‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ كرد.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏6‏ أشخاص‏، و‏‏أشخاص يبتسمون‏، و‏‏‏أشخاص يقفون‏ و‏بدلة‏‏‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏2‏ شخصان‏، و‏‏منظر داخلي‏‏‏

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و وه‌فدی یاوه‌ری  له‌لایه‌ن عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ و به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ خانه‌كانی‌ به‌ساڵاچووان‌و نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان‌و ساوایان پێشوازی لێكراو مامۆستا
عه‌لی‌ باپیرو وه‌فدی یاوه‌ری سه‌ردانی‌ به‌ساڵاچووان‌و منداڵانی‌ له‌ خانه‌كانی‌ ساوایان‌و نه‌وجه‌وانانی‌ كوڕان‌و كچان كردو پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ لێكردن‌و هیوای‌ خواست هه‌میشه‌ هه‌واڵی‌ باشیان له‌باره‌وه‌ ببیستێت‌و له‌ باشترین‌و ئاینده‌یه‌كی‌ ڕووندا بیانبینێت.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏3‏ أشخاص‏، و‏‏أشخاص يجلسون‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏‏‏جلوس‏، و‏قبعة‏‏ و‏منظر داخلي‏‏‏‏


1827 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2017

بابەتی زیاتر