داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

راگه‌یاندنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان هیچ جۆره‌ بانگه‌شه‌یه‌ك ئه‌نجام ناده‌ن

ئه‌مڕۆ بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و بریاره‌ بۆ ماوه‌ی‌ 18 رۆژ به‌رده‌وام بێت.
كاتژمێر دوانزه‌ی‌ ئه‌مشه‌و چالاكیه‌كانی‌ ده‌ستپێكردنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ ریفراندۆم  له‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌ستی‌ پێكرد، لایه‌نگرانی‌ پارتی‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ قه‌لای‌ شاری‌ هه‌ولێر بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌نجادانی‌ ریفراندۆم كرد.
له‌كاتێكدا له‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی‌ راپه‌رین بانگه‌شه‌كردن بانگه‌شه‌ی‌ تێدا ناكرێت یان زۆر به‌ لاوازی‌ تێدا ئه‌بینرێت.
له‌ سه‌ر ئاستی‌ راگه‌یاندنه‌كانیش، ته‌نیا راگه‌یاندنه‌كانی‌ پارتی‌ و ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی‌ نزیكن له‌و حزبه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی‌ ریفره‌ندۆم ده‌كه‌ن.
راگه‌یاندنه‌كانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هیچ جۆره‌ بانگه‌شه‌یه‌ك ئه‌نجام ناده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بریاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌رنه‌ڤاڵی‌ نه‌خێر بۆ ریفره‌ندۆم به‌رێوه‌ بچێت.
شیروان زرار وته‌بێژی‌ كۆمسیۆن پێشتر به‌ په‌یامی‌ وت ، بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆم تا 48 كاتژمێر به‌ر له‌واده‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆم و بۆ ماوه‌ی‌ 18 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

3182 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2017

بابەتی زیاتر